شەوی ڕابردوو ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەر لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکانی تورکیایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرد.
هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و گفتوگۆ لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، هه‌روه‌ها گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا به پێویست زانی.
له دیداره‌که‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، گۆڕییه‌وه.

