zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی دووشەممە 27ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە بەڕێز پێترێ كۆنستانتین كونسوڵی گشتیی ڕۆمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و كۆسپ و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە قووڵكردنەوەی دۆستایەتی و فراوانكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ڕۆمانیا كرایەوە.
هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی تاران کەوتەوە

یاسین

ساڤایا: سەقامگیریی عێراق پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی گەندەڵییه

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل: 7 بارمتەی ئازادكراومان لە مانگی سوور وەرگرت

سەڵاح