zagros news agency

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بەغدا ده‌كات

شاندێکی هاوبەشی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.
وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە: “شاندێكی هونەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌ پێكهاتوون له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان گەیشتنە بەغدا.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “بە مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لە نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی عێراق، شاندێکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.”

وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، شاندە هونەریەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ماوەی چەند ڕۆژێک لە شاری بەغدا بمێننەوە،بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەكەن.

 

شوان به‌رزنجی 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاوارەکانی سووریا پێوستیان بە 112 ملیۆن دۆلارە

سەڵاح

دلشاد عومەر : خەلكی سلێمانی با ئەمجارە پارتی تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بكرێت

گوران