zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 6/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی هیندستان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی و خوێندن و وزە و تەکنەلۆژیادا دەربڕی و ئاماژەی بە وە دا کە بۆ ئەم مەبەستە ئێستا شاندێکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستانن .

سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپات کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم ڕەوانەی بەغداد کرا

یاسین

دڵشاد موانی له‌وتارێكدا بۆ زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌باره‌ی داهاتووی نه‌وتی كوردستان ده‌خاته‌روو

دڵشاد

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان و ده‌یان قوتابخانه‌ دروست ده‌كرێن

یاسین