zagros news agency

بەسەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا خوانێک بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت ڕێکخرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 16-6-2024 لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و بەئامادەبوونی هەریەک لە دکتۆر یوسف چاوشین قازی بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و شێخ زەیتۆ بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر و شوان عارەب بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و عەمید خەسرەو بەڕێوەری کاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگا و ناز جەلال بەرپرسی Ejccی پارێزگای هەولێر، لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، خوانێک بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت رێکخرا و دیاری و جەژنانە بەسەریاندا دابەشکرا.
لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی هەمیشە جەخت لە گرنگی و بایەخدان بە بواری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و منداڵانی بێسەرپەرشت دەکاتەوە.
هەروەها پارێزگاری هەولێر سووپاسی تیمی خانەی بێسەرپەرشتان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێری کرد، کە چالاکانە بێ قسووری لەخزمەتی منداڵانی سەرپەرشتدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کەرکووک خۆپیشاندانی وانەبێژانە

سەڵاح

بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕەتیکردەوە بچێتە واشنتۆن

سەڵاح

ئیسرائیل حه‌وت خاڵی سەربازیی لە نێو سووریادا داناوە

سەڵاح