zagros news agency

چوار ئەندامی خێزانێکی دیکەی ڕاپەڕین لە یەختە نقوومبووەکەی ئیتاڵیادا خنکاون

چوار ئەندامی خێزانێکی دیکەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە یەختە نقومبووەکەی ئیتاڵیادا چارەنووسیان دەرکەوت و خنکاون.

ئەندامانی خێزانە خنکاوەکە پێك دێن لە، ھەژار مەولوود، پیشەی پۆلیس بوو لە پۆلیسی ڕاپەڕین و ماڵیان لە سەرکەپکان بووە، ھاوکات لەگەڵ هاوسەرەكەی بە ناوی (سازگار حوسێن)، دوو کوڕیشی کە ناویان (محەمەد و مەڕوان) بوو.

پۆلیسی ڕاپەڕین ھەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، کە جگە لەو چوار کەسە، چارەنووسی گەنجێکی دیکەش بە ناوی ھەردی کارۆخ ئاشكرا بووە، کە خەڵکی گوندی (میکوک)ی ناحیەی (سەركەپكان)ە و خنكاوە.

جگە لەوانە، چارەنووسی خێزانێكی دیكە لە سنووری قەزای (پشدەر)ی ئیدارەی ڕاپەڕین، ئاشكرا بوو و ئەمڕۆ چوارشەممە كەسوكارەكەیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە کە ھەریەکە لە (ئارام عەبدولرحمان) و (خونچە مەلا نەبی)ی هاوسەری و (مەنسا ئارام و مەیلی ئارام )ی منداڵەکانی، لە ڕووداوەکەی نقومبوونی یەختەکە لە ئیتاڵیا خنکاون، هەر ئەمڕۆ پرسەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ بۆ دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

حزبووڵا هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی پلەباڵای خۆی پشت‌ڕاست کردەوە

یاسین

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمساڵ بە فەرمیی یادی نەورۆز لە ئاکرێ بکرێتەوە

یاسین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان لە ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) بەردەستە

سەڵاح