zagros news agency

ئیسرائیل برینداربوونی ئەفسەرێکی لە باشووری سووریا ڕاگەیاند

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەفسەرێک له‌ په‌لامارێک دا بریندار بووه‌، کە له‌ نزیک بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی سوپای سووریا ڕووی داوه‌.
ئارتێشی (سوپای) ئیسرائیل له‌ ڕاگه‌یاندنێک دا ئاشکرای کرد ئه‌فسه‌رێکیان له‌ په‌لامارێکی ته‌قینه‌وه‌یی دا بریندار بووه‌، له‌ نزیک بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی سوپای پێشووی سووریا له‌ باشووری وڵاته‌که‌ ڕووی داوە.
به‌ گوتەی ئارتێشی ئیسرائیلی، ئه‌فسه‌ره‌که‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام هێشتا هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که‌ نه‌زانراوه‌. سوپا گوتی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستخستنی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌.
ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ کاتێک دا دێت کە له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئیسرائیل ده‌یان جار هێزی سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی باشووری سووریا کردووه‌ و له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک کە تێپه‌ڕ ده‌بێت، خاڵی پشکنینی لێدا داده‌نێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

سێنتکام ڕاپۆرتێکی ئێرانی لەبارەی ناچارکردنی کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا بە گۆڕینی ئاراستەکەی ڕەت کردەوە

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆک بارزانیەوە

یاسین