zagros news agency

ئۆتۆمبێلێكی  حاجیانی كوردستان وەرگەڕا

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، لە پارێزگای رومادی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە كە ژمارەیەك حاجیی شاری سلێمانیی تێدا بووە، باس لە برینداربوونی چەندانیان دەكرێ‌.

ئەمڕۆ شەممە 22ـی حوزەیرانی 2024، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، لە رومادی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە كە ژمارەیەك حاجیی شاری سلێمانیی تێدا بووە، سەرجەم ئەو حاجییانە بە ڤیزەی گەشتیاری چوونەتە سعوودیە و لەو پاسەدان.

ئاماژە بەوەش كراوە، سەرجەم ئەو حاجییانە ئێستە لە نەخۆشخانەی رومادین و دۆخی تەندروستیی بەشێكیان ناجێگیرە كە ژمارەیان پێنج حاجییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گروپێکی سەر بە پەیەدە نووسینگەی پارتی دیموکراتی سووریا لە قامیشلوویان سووتاند

یاسین

گواردیۆلا لە کۆتا ساتەکاندا بردنەوەی گرەوەکەی لەبەرامبەر ئارتێنتا لەدەستدا

یاسین

دوای ئه‌و بارانه‌ی هه‌رێمی گرته‌وه‌، بڕی باران بارین دیاری كرا

سەڵاح