ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

سەبارەت بەو شەپۆلە باران بارینە ناوچەکەی بەگشتیی گرتۆتەوە، دواى هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە و دیراسەتکردنی لایەنی پەیوەندیدار، سبەی پێنجشەممە 2024.2.15، پشوو نییە و لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام ئاساییە، لەبەر ئەوەی:-

یەکەم/ لە ماوەى ساڵانى ڕابردوو و بەر لەوەرزى باران بارینى ئەمساڵ، لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى، هەموو ڕێکارێک لە پاککردنەوەى (ڕێرەوەکانى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكانی ناوشار) گیراوەتەبەر و پڕۆسەکەش تاکو ئێستا بەردەوامە.

دووەم/ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگاکان (شارەوانی، بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی، تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی) لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو.

سێیەم/ دواى ئه‌و هەموو هەوڵ و کارەکانە کە لە ئێستا و لەڕابردوودا بۆ بەرگرتن لە لافاو و ڕوونەدانی کراوە، بەپێویست نازانرێت سبەی بکرێتە پشوو.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2024.2.14

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ئێزدییان ده‌کات

سەڵاح