zagros news agency

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانەوە

 

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و ئەندام و لایەنگری سەرجەم حزبە سیاسیەکانی کوردستان و هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەینەوە دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان بەمەبەستی خۆشی دەربڕین بەهەموو شێوەیەک ( تەقە ) کردن قەدەغەیە ، هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات ڕێککاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر .
بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بن …
سوپاسی هاوکاریتان دەکەین …
تكایە لە هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
104
124
134
144 – بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران
هەروەها ئەم چوار ژمارە، پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد .

104 0 333 0750 / کۆرەک ، ڤایبەر ، واتساب .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران .
١١ ی ١١ ی ٢٠٢٥ زاینی

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران:چاوەڕوانی پەیامی ئەمریکا ناکەین

سەڵاح

دڵشاد موانی له‌وتارێكدا بۆ زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌باره‌ی داهاتووی نه‌وتی كوردستان ده‌خاته‌روو

دڵشاد

مەسرور بارزانی: لە یادی 11ی ئاداردا، جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە

سەڵاح