ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

 

بۆ ڕای گشتی و بە تایبەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنین كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پابەندە بە ڕێكار و یاسا و ڕێنماییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئەوەی لەڕووی یاسا و ڕێكارەكانەوە لەسەر وەزارەتمان بووبێت كاری پێویستیان لەسەر كراوە و لە داهاتووشدا لە چوارچێوەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندین بەو بابەتەوە.
ئەگەر هەر سەرنجێکیشمان هەبووبێت، ئەوا لەبەر بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بووە و لەبەر ئەوە بووە کە زۆرترین ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن کە ژمارەیان لە ١٤٠٠٠ چواردە هەزار فەرمانبەر زیاترە و ویستراوە کە باشترین وردەکاری تێدا بکرێت و مافی هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست پێشێل نەکرێت، چونکە ئاڵۆزییەک لە دانانی گرێبەستەکان هەبووە و بەشێکی فەرمانبەرە گرێبەستەکان بە ناونیشانێک گرێبەستیان بۆ کراوە کە گونجاو نییە و لە ئاست ئەو بڕوانامەیەی هەیانە، کە ڕای ئێمە ئەوەیە دەبێت بەو ناونیشانە هەمیشەیی بکرێن کە هاوشانی بڕوانامەکانیانە، نەوەک بە ناونیشانێک کە لەگەڵ خوێندن و لێهاتوویی و لێوەشاوەیی و بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە دڵسۆزانە یەکناگرێتەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
1/7/2024

هەواڵی پەیوەندیدار

لە كۆی 180 وڵات، عێراق لە ریزی 10 پیسترین وڵاتانی جیهاندایە

سەڵاح

حەماس: چەک دادەنێین

سەڵاح

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین