zagros news agency

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەستخۆشیی بۆ توێژێک دا

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی هاندان بۆ پزیشکانی سڕکردن لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان.

لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتەکانی تەندروستی، دارایی و ئابووریی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کردووە، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر خەرجکردنی هاندان بۆ پزیشکانی خاوەن پسپۆڕی سڕکردن لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: “لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی، خزمەتکردنی هاووڵاتییان، پاڵپشتیکردنی پزیشکانی سڕکردن و چارەی گرفتی کەمی ژمارەی پزیشکانی خاوەن پسپۆڕی سڕکردن بە ڕەچاوکردنی زۆری پێویستی نەخۆشخانە و سەنتەر پزیشکییە حکوومییەکان، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی هاندان”.

هاوکات لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “لە بەرامبەر خەرجکردنی ئەو هاندانە، پزیشکانی سڕکردن کە لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی تەنسیب دەکرێت بۆ سەر وەزارەتی تەندروستی، دەرماڵەی خۆتەرخانکردنی زانستییان لێ دەبڕێت لە ماوەی تەنسیبەکەیان”.

هەروەها پزیشکانی سڕکردن پابەند دەکات بە تەواوی ڕۆژانی دەوامی بەیانیان و ئێشکگرتن لە نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشکییە حکوومییەکان لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپاردووە وەک لایەنی تایبەتمەند بە جێبەجێکردنی ڕێنمایی و مەرجەکانی خەرجکردنی هاندان بۆ پزیشکانی سڕکردن، بەپێی خشتە و ڕێنمایی دیاریکراو، ئەو نووسراوە جێبەجێ بکات.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیروان حەمەشەریف، بەربژێری ژمارەی ٢٢ی لیستی ٢٧٥: بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كردستان به‌هێزبێت له‌به‌غدا ده‌بێت پارتی سه‌ركه‌وێت

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

هاووڵاتییان لە فێڵێکی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەكرێنەوە

سەڵاح