zagros news agency

گەنمی جوتیارانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین وەردەگیرێت

 

گەنمی جوتیاران لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، هاوشێوەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، وەردەگیرێت.

لە ڕێكەوتی 6 ی حوزەیرانی 2024، تاكوو ئێستا (6 ی تەممووزی 2024)، بڕی 17 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە و بڕیارە بە هەمووی، 38 هەزار تۆن وەربگیرێت و لە سایلۆدا هەڵگیرێت.

شەماڵ ڕەسوڵ حوسێن، بەڕێوەبەری سایلۆی ڕانیە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: “بۆ ئەمساڵ 38 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت و تاكوو ئێستاش 17 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین وەرگیراوە”.

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوامە؛ بۆ فراوانكردنی پرۆسەكە و زیاتر گەشەپێدانی ئاسایشی خۆراك لە هەرێمی كوردستاندا، كابینەی نۆیەم 3 سایلۆی گەورە و نوێی لە كەلار و قوشتەپە و بەردەڕەش دروست كردووە، كە هەرسێكیان توانای 120 هەزار تۆن هەڵگرتنیان هەیە و سایلۆی هەڵەبجەش لە تەواوبووندایە.

گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان گەنمێكی زۆر چاكە و بەپێی زانیارییەكان، پێشبینی دەكرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بگاتە 2 ملیۆن و 500 هەزار تۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژماره‌یه‌ك کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

سەڵاح

تەرمی ئەندامێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنەکەسە لە تربەسپی دۆزرایەوە

یاسین

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کۆرسی ڕاهێنان لە وڵاتى هیندستان ڕادەگەێنێت

سەڵاح