zagros news agency

لە ساڵی ڕابردوودا 12 هەزار و 334 قوتابی گەڕێندراونەته‌وە بەر خوێندن

 

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە گەڕاندنەوە و شیاندنەوەی منداڵان بۆ پرۆسەی خوێندن بەردەوامە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 8 ی تەممووزی 2024 ڕایگەیاند: “بە هاوکاریی ڕێکخراوی یونیسێف و چەندین ڕێکخراوی دیکەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، لە ساڵی خوێندنی 2023 – 2024، توانراوە 12334(دوازدە هەزار و سێسەد و سی و چوار) منداڵ بگەڕێنرێنەوە به‌ر پرۆسه‌ى خوێندن.
ئاماژەی بەوەش داوە: کۆی گشتیی ئەو منداڵانەی لە ماوەی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە بەر خوێندن، بریتین لە 26 هەزار و 384 منداڵ.

سەرباری خراپیی دۆخی ئابووری و سەپاندنی قەیرانی دارایی بەسەر هەرێمی كوردستاندا، هەوڵەكانی وەزارەتی پەروەردە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ گەڕانەوەى منداڵان بۆ پرۆسەی خوێندن بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارەدانی ئەلیکترۆنی پڕۆژەی رووناکی دەستیپێکرد

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

هەولێر.. لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کۆگەیەکەی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپە

دڵشاد