ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی دوو مانگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگات

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ،  چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی دوو مانگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگات.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: لەدوای پەیوەندی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: “چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ به‌غداوه‌ بگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گوێر له‌گه‌ڵ سیروان بارزانی كۆبووه‌وه‌ و سەنتەری چاودێری كرایه‌وه‌

سەڵاح

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی شانشینی ئوردن دەکات

یاسین