zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2024-2025) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2024/7/15) تاکوو (2024/8/31) بەردەوام دەبێت.

بە مەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن، كلیك لەسەر ئەم لینکە فێرکارییەى خوارەوە بكەن، دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە، لە هەمان کاتدا هەر خوێندکار و قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت، وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لە ڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

تێبینى:
١/ قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لە ڕێگەى کورتەنامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتىی زانکۆکان بکات، بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک.

٢/ ئەگەر قوتابی (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو، یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجام دەدات.

٣/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

٤/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە، خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
http://regayzanko.com

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر عێراق دوو هێندە زیادیکردووە

سەڵاح

لە ئێران هوشداریی هەستانی لافاو درا

یاسین

بەشێك لە رۆشنبیرانی عێراقی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دێنە دەنگ

یاسین