بەرپرسێكی گەنجینەی وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دراوە و ئەمڕۆ خەرج دەکرێت.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند: “بڕیاری خەرجکردنی مووچەی وانەبێژان هاتووە، و دەست بە خەرجكردنی دەكرێت و ئەوەی چەكی ئامادە بێت پارە وەردەگرێت.”
بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش، 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
شوان بەرزنجی