zagros news agency

مەسرور بارزانی: کوشــتنی ئیسمــاعیل هەنییە سەرکۆنە دەکەم

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا بەئامانجكردنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس سەركۆنە دەكات و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات گرژییەکانی ئەم دواییە کەم بکەنەوە.

سەرۆكی حكومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند: بەئامانجکردنی ئیسماعیل هەنییە سەرکۆنە دەکەم و هەر هەوڵێکی ئیستیفزازی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە ئیدانە دەکەم.

هەروەها دەڵێ: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کە گرژییەکانی ئەم دواییە کەم بکەنەوە و گفتوگۆی جددی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری ناوچەکە.

مەسرور بارزانی دووپاتیشی كردووەتەوە: ناوچەکە بەرگەی ناسەقامگیری زیاتر ناگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ جارى سێیەم سکاڵامان دژى حکومەتى عێراق تۆمار کرد

دڵشاد

کەشناسی: کاریگەری شەپۆلی باران و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت

یاسین

ئەردۆغان: جەهەپە و دەم “هاوبەشییەکی ناشرین” بەڕێوەدەبەن

سەڵاح