سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە فەخری کەریم دەکات شوبات 24, 2024 دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا لە بەغدا لە هەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین پەیوەندی تەلەفۆنی پێوەکرد و لە هەواڵی پرسی.