zagros news agency

لە هەولێر دووەمین چێشتخانەی خێرخوازی دابینکردنی خواردنی بەیانیان بۆ کرێکاران کرایەوە

 

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 2024.9.26، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و  بەڕێوەبەری EJCCی پارێزگای هەولێر، لەلایەن قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازی بارزانی و دەزگای حباء بۆ گەشەپێدان، دووەمین چێشتخانەی خێرخوازی دابینکردنی خواردنى بەیانیان بۆ کرێکاران لە ڕێگای مەخموور کرایەوە.

دوای کردنەوەی چێشتخانەکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەران و ئەنجامدەرانى ئەو پڕۆژەیە، پڕۆژەکەى بەکارێکى مرۆیی بەرز نرخاند، هەوەها دەستخۆشى لە سەرجەم ئەو خێرخوازانەش کرد کە هەمیشە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگای هەولێر بەشێکی گرنگ بوونە لە گەیاندنى خزمەتگوزارییە مرۆییەکان و هیواى خواست نموونەیان زۆر بێت.

جێگەی باسە، پڕۆژەکە دووەمین پڕۆژەی خێرخوازییە لە هەولێر بۆ دابینکردنی خواردن بۆ کرێکار و کاسبکاران و تێیدا هەموو بەیانییەک لە کاتژمێر 4:30ـی تاکو 6:30ـی بەیانیان خواردن دەدرێت بە زیاتر لە 250 کرێکاران و کاسبکاران.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ چاودێری سه‌رۆكی حكوومه‌ت رێوڕەسمی دەرچوونی خولی یەکەمی ڕاهێنانی لاوان به‌ڕێوه‌چوو

سەڵاح

فڕۆکەوانێک پێش ئەوەی فڕۆکەکەی بفڕێنێت دەستگیر کرا

یاسین

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى ئه‌نفالى بارزانييان ئه‌مڕۆ له‌ يادى (41) ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانيياندا

یاسین