zagros news agency

ئەمەریکا : پابەندین بە بەهێزكردنی تواناكانی هێزەكانی عێراق، لە نێوانیان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان

بەرپرسێكی ئەمەریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت، ئێمە پابەندین بە بەهێزكردنی تواناكانی هێزەكانی عێراق، لە نێوانیان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ــی ئاب، ئەلینا ڕۆمانۆوسكی باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پۆستێكی كرددووە و دەڵێت، دڵخۆشە بەگەیاندنی كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی ئەمەریكا بە هێزەكانی پێشمەرگە.

ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا دەڵێت، دڵخۆشم بە گەیاندنی كەلوپەلی گرنگ بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەش كرددووە، ئێمە پابەندین بە بەهێزتركردنی تواناكانی هێزەكانی عێراق، لە نێوانیان هێزەكانی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە بەردەوامیی تێكشانی داع*ش لە عێراق.

گەیاندنی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە كاتێكدایە، كە چەندان جار لە دامەزراوە باڵاكان و باڵوێزخانە و كونسوڵخانەكانی ئەمەریكا دووپات لە پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگە كراوەتەوە و دەستخۆشیی لە چاكسازییەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرکەوتنی نوێی مات دەیمن لە فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلان

ART

لە ئاستێکی بەرزەوە چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

سەڵاح

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کۆمپانیایەک دادەخات

یاسین