zagros news agency

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کۆمپانیایەک دادەخات

بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان دادەخرێن

لە بڕیارێكی نوێدا، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێك دەهێنرێت.
لە گشتانێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (6640) لە ڕێكەوتی 27ی 5ی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی نووسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان، كاری پێویست بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێ، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا كار دەكەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

د. عەلی ڕەشید بۆ زاگرۆس: بەرزکردنەوەی دۆلار قەیران چارەسەر ناکات، بەڵکو بژێوی هاوڵاتی دەخاتە مەترسییەوە

یاسین

دەزگای خێرخوازی بارزانی: منداڵەکانی شەهید مووسا و شەهید موژدە دەخرێنە ژێر چەتری پڕۆژەی “ئازیزان”

یاسین

‎پاشەکشەی نرخی زیو وەستا و نرخەکان ڕوویان لە هەڵکشان کردەوە

گوران