zagros news agency

لە ‎سەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، پرۆژەیەکی دیکەی خزمەتگوزاری گەیاندرایە هەشتی حەسارۆک  

ئەمڕۆ سێشەممە١٣ی ئابی ٢٠٢٤ لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە گوژمەی نزیکەی ملیارێک دینار، پرۆژەی کردنەوەی شەقامەکانی زۆنی D دەستی پێکرد.

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر  پڕۆژەی دروستکردن و کردنەوەی شەقامەکانی زۆنی D لە هەشتی حەسارۆک دەستی پێکرد.

گوژمەی پرۆژەکە نزیکەی یەک ملیار دینارە ، نزیکەی ٤٨ کیلۆمەتری شەقامەکە دەکرێتەوە و کە ٣٧٥٠  پارچە زەوی سوودمەندی ئەم پرۆژەیە دەبن.

ئەم پرۆژەیەش لەسەر داهاتی سەدا سەدی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شێروان دووبه‌ردانی بۆ زاگرۆس: وه‌زیره‌كانی پارتی بەشداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان نەکرد

یاسین

سیلین دیۆن لەسەر سەکۆی شانۆ کەوت

ART

لە حەوتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

دڵشاد