بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئاگادارییەک ئاڕاستەی خانەنشینان دەکات .
١- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە،پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات.
٢- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.
٣- هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٦/٨/٢٠٢٤