zagros news agency

جیاوازی ژمارەی زیارەتکاران لە نێوان ئێران و عێراق 200 هەزار کەسە

 

فەرمانگەی زیارەتکاران لە ئێران ئەمڕۆ دووشەممە، ئامارێکی ڕاگەیاند که دژ به ئامارەکانی عێراقە، لەبارەی ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و بیانی کە گەشتی عێراقیان کردووە بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی مێهرنیوز، فەرمانگەی زیارەتکارانی ئێران، ڕایگەیاندووە، کە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی عێراقیان کردووە، گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 600 هەزار زیارەتکار، لەو ژمارەیەش تا ئێستا 2 ملیۆن و 900 هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە.

تا ئێستا نزیکه ی 450 هه زار زیارەتکار نەگەڕاونەتەوە ئێران، هەروەها لە ڕۆژی چوارشەممەش دۆخی سنوورەکان ئاسایی دەبێتەوە.

ژمارەی مردووان گەیشتووەتە 59 کەس کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 50% کەمی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە دەستەی دەروازەکانی سنوور ڕایگەیاند، کە ژمارەی زیارەتکارانی بیانی لە سەرجەم دەروازە و فڕۆکەخانەکانەوە گەیشتووەتە 3.4 ملیۆن زیارەتکار کە جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەو ژمارەیەی ئێران ڕایگەیاندووە زیاتر لە 200 هەزار زیارەتکارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

گوران

لەسەدا 70 پڕۆژەکانی پارێزگای دیالە وەستاون 

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هوداپار دەکات

سەڵاح