zagros news agency

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ لە کوردستان دروست کراون

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی لە ئازادییە ئایینیەکان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاسانکاریی زۆری پێشکەش بەو لایەن و خێرخوازانە کردووە کە مزگەوت و پەرستگە ئایینیەکانیان دروست کردووە.

نەبەز ئیسماعیل کەمال، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “دروستکردنی مزگەوت و پەرستگەکان لە کوردستان، پەیوەندی بەو ئاسانکارییانەوە هەیە کە حکومەت لە ئاستی جیاجیادا پێشکەشی دەکات و زەمینەی بۆ خۆش دەکات”.

گوتیشی: “حکومەت سەداسەد زەوی بۆ پرۆژەکانی دروستکردنی مزگەوت و حوجرە و فێرگە ئایینییەکان دابین دەکات و لە بەرانبەردا هیچ بڕەپارەیەک وەرناگرێت. کە لەوانەیە نرخی هەر زەوییەک چەندبەرابەری نرخی تێچووی دروستکردنەکە بێت؛ لەلایەکی ترەوە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ژینگە دابین دەکات، جگە لە دامەزراندنی مامۆستای ئایینی و خزمەتگوزار لەلایەن حکومەتەوە بۆ مزگەوتەکان کە لە بەڕێوەبردنییان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن”.

گوتیشی: ” ئاسانکاریی یاسایی و ئیداری لە مامەڵەی دروستکردنی مزگەوت و حوجرە و پەرستگە ئایینییەکانی دیکە لەناو دامودەزگاکاندا دەکرێت، جگە ئاسانکاری لە داشکاندن و مامەڵەکردن لە هێنانی کەلوپەل و کەرەستەکان لە دەروازە سنوورییەکان بۆ مەبەستی دروستکردنیان”.

بەپێی دوازانیاریی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ لە کوردستان دروست کراون، کە بە هۆی زەمینەخۆشکردنی حکومەتەوە هاتووەتە ئاراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گومرگی یەکێتی‌ ئەورووپا: ئێران و تورکیا سەچاوەی قاچاخی جگەره‌ بۆ ئەوروپان

سەڵاح

دزەیی: گرێبەستەکانی واشنتن لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقدان

سەڵاح

کۆمپانیای Dyson گەورەترین کێلگەی فراولە لەرێگای رۆبۆت بەرێوەدەبات

یاسین