ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەردوو ئەنجومەنی ئابووریی فیدراڵ و هەرێم کۆبوونەوە و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/8 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵ بۆ هەولێر ، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق بکات و حکومەتی هەموو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی بەسرا و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.
دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، هەرێمێکی دەستووریییە و دەبێ ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

جێگری سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری هاوڕابوو لەسەر گرنگیی و پێویستی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور . گوتیشی هاتنی ئەم شاندە باڵایەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانە.

دواتر لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، بە جیا لەسەر تەوەرەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆی بەرفراوانیان کرد و کۆبوونەوەکانیش لە کەشێکی ئەرینێیدا بەڕێوەچوون کە تێیدا بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە بیروڕا دەربارەی چارەسەکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیارە کۆبووەنەوەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانیی لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا پشتگیریی سوودانی دەکات

یاسین

پارێزگاری هەولێر: لە چەند شوێنێکی گرنگ و سەرەکی هەولێر بەرزەپرد و ئەندەرپاس دروست دەکرێن

یاسین

تاقمی حوسی پشتڕاستی دەکاتەوە کە هێرشی کردووەتە سەر ٤ کەشتی لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن

یاسین