zagros news agency

نیویۆرک تایمز: لە بەغدا نووسینگەکانی حەماس و حوسییەکان بەنهێنی کراوەتەوە

ڕۆژنامەی ‘نیویۆرک تایمز’ـی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کردنەوەی نووسینگەکان بۆ حەماس و حوسییەکان لە عێراق و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم تێکەڵبوونە “سوننە و شیعە”یە، نزیک لە ئێران و بە یەک ئامانجە و بەرەو یەکخستنی بەرەکان.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامە ئەمەریکییەکەدا هاتووە، “هیچ تابلۆیەک لەسەر دەرگای نووسینگەی سیاسی نوێی حەماس لە بەغدا نییە و ناونیشانەکەی بە وردی پاسەوانی کراوە و هەمان شت بۆ ئۆفیسی نوێی حوسییەکانیش دەگونجێت کە بە مەودایەکی کورت دوورە”.
ڕۆژنامەکە دەشڵێت: “بەرپرسانی حکوومەتی عێراق بە بێدەنگی ڕێگەیان بەو دوو گرووپە چەکدارە داوە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، نووسینگەیان لە بەغدا دابمەزرێنن، ئەمەش دوای چەند ساڵێک لە سەردانی نوێنەرەکانیان ئەم گۆڕانکارییە، کە بەرپرسانی عێراق بە ئاشکرا ڕەتیدەکەنەوە.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، “ئەو نووسینگە نوێیانە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی عێراقە لە شەڕی شاراوەی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریکا، ئەمەش دوای ئەوەی عێراق ڕۆڵی هاوسەنگی لەنێوان تاران و واشنتۆن دەگێڕا”.
ئەو ڕوونیشیکردەوە، “هاسەنگەکە وردە وردە بۆ بەرژەوەندی ئێران گۆڕاوە، بەو پێیەی دراوسێی عێراق بە بەردەوامی کار دەکات بۆ گەورەکردنی کاریگەری جیۆپۆلەتیکی خۆی لە ڕێگەی فراوانکردنی بازنەی دامەزراندنی و دابینکردنی دارایی هێزە دڵسۆزەکانیان لە ناوخۆی عێراق و ئەمەش بەشێکە لە هەوڵێکی گەورەتری تاران بۆ بنیاتنانی ناوچەییەکی هیلالی شیعە کە درێژدەبێتەوە بۆ لوبنان لەگەڵ حزبوڵڵا و تا یەمەن لەگەڵ حوسییەکان.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی ئاسمانیی  تیڤی

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و سبەی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

سەڵاح

ئەپی Gemini ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

یاسین