zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لە کۆشکی سپی له‌گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەوە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 29ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سپی لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆک جۆ بایدن سڵاو و ڕێزی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت هەیە و پشتیوانیی کۆشکی سپیشی بۆ کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمریکا، ستایشیی ئازایەتی و خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کرد بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، جەختیشی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشەبودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد و دووپاتی کردەوە کە پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت و مافی پێکهاتەکانی کوردستان پارێزراو بێت و پێشێل نەکرێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی دەستوور و پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵیی لە عێراق کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… هه‌ڵگرتنی ریكلام و تابلۆ نایاساییه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێر

سەڵاح

ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید: ته‌نیا له‌ ساڵی رابردوو 39 پرۆژه‌ی گه‌شتیاری مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان پێدراوه‌ كه‌ سه‌رمایه‌یه‌ زیاتر لە ٣٤٥ ملیۆن دۆلار

سەڵاح

نەقیبى سەندیکاى ڕۆژنامە نووسانى عێراقى،لەگەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە

دڵشاد