zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

 

ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز عەتوان عەتوانی کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان کاروبارەکانی لیژنەی دارایی و هەوڵەکانی نوێنەرانی ئەندام لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە بابەتی بودجە بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی دانانی یاسا فیدڕاڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئەویش لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی.
.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی ڕێگای باعەدرێ – شێخان قۆناغی باشی بڕیوە و لایەکی قیرتاو کرا

گوران

هەفتەی ئایندە شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە

سەڵاح

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین