zagros news agency

پشتیوان سادق: كاندیدەكان دەبێ ڕەچاوی هەستی خەڵك بكەن، ئارامیی كوردستان و هەولێر لە هەموو شتێك گرنگترە

 

بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای هەولێری پارتی، لەبارەی تەقەكردنی پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت ڕەسووڵ، ڕایگەیاند هیوادارین ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە لە داهاتوو دووبارە نەبێتەوە و ئارامیی كوردستان بە گشتی و هەولێریش وەكوو پایتەخت لە هەموو شتێك گرنگترە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/10/2024، د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی ڕووداوەكەی دوێنێی هەولێر، كە پاسەوانەكان شاڵاو كۆسرەت ڕەسووڵ تەقەیان لە چەند كەسێك كرد و گرژییان دروست كرد، ڕایگەیاند: ئەوەی گوێمان لێ بوو لە كەسوكاری خاوەن پرسەكە، باوكیان لە دۆخێكی ناخۆش بەدەستی لایەنی بەرانبەر شەهید بووە، كە ئەوانەی بینیوە كاردانەوە لە هەردوولاوە هەبووە، هیوادارین ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە لە داهاتوو دووبارە نەبنەوە و ئارامیی كوردستان بە گشتی و هەولێریش وەكوو پایتەخت لە هەموو شتێك گرنگترە و بە هیچ جۆرێك هانی ئەوە نادەین هیچ كەسێك كێشە و گرفت دروست بكات. لە هەمان كاتدا كاندیدانیش لە هەموو حزب و لایەنەكان دەبێ ڕەچاوی هەست و سۆزی خەڵك بكەن و بزانن چۆن مامەڵە دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پنتاگۆن ژمارەی هێزەکانی لە ئەورووپا کەمدەکاتەوە

سەڵاح

پاکستان رەتی دەکاتەوە لەکاتی جەنگ فرۆکەکانی ئێرانی پاراستبێ

گوران

ئیرەوانی: تا ئەمریکایی پێشێلکردنی ئاگربەست ڕانەگرێت دانوستان دەست پێ ناکات

سەڵاح