zagros news agency

ئەحمەد رەئوف : بۆ بەهێزی قەوارەی هەرێم دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن

كاندیدێكی پارتی لە شاری سلێمانی پارتی هەلقولاوی نێو مێژوو ئەزموون و شانازی دەسكەوتەكانە بەرنامەێكی گشتگیرو پرۆژەی گشتگیری بۆ شاری سلێمانی پێیە لە بوارەكانی سیاسی و نەتەوەی چاكسازی گشتی لە بوارەكانی كشتوكال و شەهیدان و دروستكردنی هەلی كار .

ئەحمەد رەئوف كاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٩٠ پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەم هەلبژاردنە گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان چونكە هەموو جومگەكانی حوكمرانی بە پالپشتی پارتی ئەكتیڤ دەبنەوە بۆیە لەم قۆناغەدا ئەركێكی نێشتیمان و مێژویە بۆ هێشتنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن .

ئەو كاندیدەی پارتی گوتیشی دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی چونكە ئەو ئاوەدانیەی لە هەولێر و دهۆك هەیە ئەو پرۆژانەی لەوێ جێبەجێ دەكرێن گەواهی ئەو راستیە دەدەن .

ئەحمەد رەئوف دەلێت ئەگەر هاتوو چومە پەرلەمان كار بۆ مافی كرێكاران و جوتیاران و خەلكی قەزا و نەحیەكان دەكەم وە هاوكاریكردنی گوندنیشینان ساخكردنەوەی بەرهەمەكانیان لە رێگای حكومەتەوە سەرەكیترین كارەكانم دەبێت وە دەنگ و رەنگی هەرتاكێكی سلێمانی و قەزاو ناحیەكان و گوندنیشینەكان دەبم لە هەر لایەنێك بن .

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند قوتابخانەیەک لە قەزای کۆیە نۆژەن دەکرێنەوە

یاسین

کۆمپانیای Apple وەشانی IOS 18.5 بەردەست کرد

یاسین

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دووكان دەکرێت

یاسین