ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دلشاد عومەر : خەلكی سلێمانی با ئەمجارە پارتی تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بكرێت

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت لیستی 190 چۆن خزمەتی شارەكانی هەولێر دهۆكی كردووە دەیەوێت بە هەمان شێوە خزمەتی شاری سلێمانیش بكات وە ئێمە پرۆژەمان پێیە بۆ هەموو كێشە و گرفتەكانی شاری سلێمانیمان پیە بەلام لەم شارە كۆمەلێك پرۆژە وەستاون كاریان تێدا ناكرێت كە چەند جارێكیش بوجەیان بۆ سەرفكراوە بوجەكە تەواو دەبێت بەلام پرۆژەكە تەواو نابێت بەتایبەت رێگاو بانەكان كە چەندین رێگا لەو پارێزگایە هەیە بە رێگای مەرگ ناسراون ئێمە وەكوو پارتی دەمانەوێت ئەو كێشانە چارەسەر بكەین .

دلشاد عومەر كاندیدی ژمارە 20ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند خەلكی شاری سلێمانی دەزانن ئەوە چەندین سالە یەكێتی حكومی ئەو شارە دەكات نەیانتوانی خزمەت بەو شارە بكەن ئەوەی بینیمان وەكوو پێویست نەبووە لە ئاست داواكاری خەلكی شاری سلێمانی دا نەبووە بۆیە پێویستە ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان تاقی بكاتەوە بۆئەوەی دەستی خزمەتگوزاری بەوشارەش بگات وەكوو هەولێر و دهۆك رێگاوبانی باش دروستبكرێن .

ئەو بەربژێرەی پارتی گوتیشی شاری سلێمانی ئەمنیەتی باش نیە بینیمان لە ماوەی رابردوودا چەندین كەس لەو شارە كوژران ئێمە وەكوو پارتی دەمانەوێت یاسا لەوشارە بەرقەرار بكەین وە شاری سلێمانی كۆمەلێك داهاتی هەیە وەكوو مەرزەكان بەلام بەداخەوە بەشێكی داهاتی شاری سلێمانی وندەبێت نایەتە خەزێنەی گشتی كەمترین خزمەتی ئەم شارەی پێكراوە ئێمە وەكوو پارتی دەمانەوێت ئەو داهاتە لە خزمەتی شاری سلێمانی بەكاربهێنین .

دلشاد عومەر گوتیشی ئەگەر هاتوو چوومە پەرلەمانی كوردستان بە پرۆژە یاسا دەمەوێت هەلی كار برەخسێنم بۆئەوەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی ولات كەمبكرێتەوە وە یەكێكی تر لەكارەكانم كەرتی كشتوكالە پێویستە بایەخێكی زۆر بەو كەرتە بدرێت زیاتر ببوژێتەوە هەر وەكوو چۆن لە كابینەی نۆ بەشێكی بەرهەمی جوتیاران هەناردەی دەرەوە كرا دەمانەوێت بازاری زیاتر بۆ جوتیاران بدۆزینەوە بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمەكانیان وە كێشەی كرێنشینان یەكێكی ترە لەو پرۆژانەی دەمانەوێت كاری لەسەر بكەین ئەمەش بەهاوكاری حكومەت و كەرتی تایبەت .

هەواڵی پەیوەندیدار

سێنتكۆم: پازده‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ده‌ریای سوور خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌

سەڵاح

نرخی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 10 دیاریکرا

یاسین

جامی یۆرۆ.. یاری لوتکە لە بەرژەوەندیی ئیسپانیا دژی ئیتاڵیا کۆتاییهات

sirwan