zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەردەوامە لە گۆڕانکاییەکانى و بۆ ئەمڕۆش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینیان تۆمار کردوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت گۆڕانکاریی بەسەرداهات و لە  88 دۆلار و 47 سەنتەوە گەیشتە 88 دۆلار و 17 سەنت و سی سەنت نرخەکەى دابەزى.

 

هەروەها نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش لە 83 دۆلار و 44 سەنتەوە گەیشتە  82 دۆلار و 94 سەنت و نرخەکەى پێنجی سەنت دابەزى.

 

دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەلیکێشا بەرەو ناوچەکانی سوریا و هەروەها دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتییەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکان، بازاڕەکانی جیهان ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی بەلجیکا یاسایەکی بۆ پشکنینی ماڵی کۆچبەرانی نایاسایی پەسەند کرد

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی شکستی بە ئەستۆن ڤێلا هێنا

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح