كاندیدێكی پارتی لە شاری سلێمانی دەلێت یەكێتی بالا دەستبووە لە شاری سلێمانی بەداخەوە نەیان توانیوە ئیدارەێكی باشی شاری سلێمانی بدەن كە ئەوشارە خاوەن داهاتێكی زۆرە بەلام بەداخەوە نەتوانراوە داهاتی ئەو شارە لە خزمەت خەلكەكەی بەكاربهێنت بۆیە كەموكوری زۆر لەو شارە هەیە .
سامان فارس كاندیدی ژمارە 32ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند پارتی بۆ كابینەی داهاتوو بەرنامەێكی باشی پێیە بۆ شاری سلێمانی كە دەیەوێت داهاتی ئەو شارە بۆ خزمەتی خەلكەكەی بەكاربهێنێت چیتر دەسهەلاتێك دەست بەسەر قوتی خەلك دا نەگرێت .
سامان فارس گوتیشی ئەگەر هاتوو ببمە ئەندامی خولی داهاتووی پەرلەمان چاودێرێكی ورد دەبم لەسەر داهاتی ناوخۆی شاری سلێمانی كە بگەرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی لە خزمەتی هاولاتیان بەكار بهێنرێت .
ئەو كاندیدەی پارتی گوتیشی پێویستە ئەم هەلبژاردنە خەلكی شاری سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بكرێن .