ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی 10ی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە د. محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کورستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی بۆ نوێنەری تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت، هەروەها جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یونامی لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

نوێنەری تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، ئاماژەی بەوە دا، کە هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەش و جوانی پێشکەوتن و ئاوەدانییە و دەکرێ ببێتە مۆدێلێک بۆ هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق. ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ هەموو هەماهەنگییەک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق کە بڕیارە لە 20 ی نۆڤيمبەری ئەمساڵ بکرێت، ئاڵۆگۆڕ کرا.

سەرۆکی حکوومەت، جەختی کردەوە کە پشتیوانی لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەکەین، بەڵام دەبێت تەنیا لەپێناو پێشخستن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بێت و بۆ هیچ مەبەست و ئامانجێکی سیاسی بەکارنەهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی سی و شەش ساڵەی ئەنفالدا

یاسین

ژمارەیەك كۆمپانیای ژاپۆنی ئامادەیی خۆیان بۆ كاری وەبەرهێنان لە كوردستان دەردەبڕن

دڵشاد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ سه‌ركۆمارى عێراق ده‌كات

دڵشاد