zagros news agency

‎ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەران

سەرەتای دروستبوونی کێشەی مووچە لەهەرێمی کوردستاندا لەوە دەستیپێکرد کە لایەنێکی سەرەکی و پێکهێنەری حکومەتی هەرێمیکوردستان دوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەوتن و ئەوان  ڕێنیشاندەری ناحەزانی هەرێمی کوردستان بوون بۆ دروستکردنی فشار بۆ بڕینیموچەی فەرمانبەران.

لەم کاتەدا وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئامادەیە تەنها لەسەدا ٥۹ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات ئەویش دوای یەکمانگ لە دواخستنی،کە موچەی پێشمەرگەو شەهیدان و بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی هەرێمی تێدا نییە، ئەمەش بۆ دروستکردنی فیتنەوجیاکاری و سوکایەتییە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لەم کاتەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بەڕێز سەرۆک وەزیران سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی هەموو فەرمانبەرانیهەرێمی کوردستانە.

ئەوانەی لەدەرەوەی نیەتی نیشتیمانی و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان موزایەدەو قسەی دیکە دەکەن ئەگەر ڕاست دەکەنبا بفەرمون لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕە موچەیە خۆیان دابەشی بکەن،چونکە ئێمە نەسوکایەتی قبوڵدەکەین ونەجیاکاری لەنێوان فەرمانبەرانمان دەکەین

دوپاتیشیدەکەینەوە داکۆکی لەسەرجەم مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین و پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانمان و جیاکاری وسیاسەتی برسیکردن بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە دژی دەوەستین.

پێشەوا هەورامانی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس دەنگۆکانی تێکچوونی پەیوەندیی لەگەڵ هاری و مێگان ڕەتدەکاتەوە

ART

پلانی داهێنەرانەی ژاپۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دابەزینی ڕێژەی منداڵ نانەوه

سەڵاح

رەزامەندی تەرخانکردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە دەرچوو

سەڵاح