zagros news agency

ڕاگەیندراوێک لە لێژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێرەوە

 

ئاگاداری گشت هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، دوایی کۆتایی هاتنى پڕۆسەى دەنگدانى گشتیى و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، بە شێوەیەکی هێمن و ئارام و دوور لە گیر و گرفت، خۆشییەکانى خۆیان دەرببڕن و پەنا نەبردرێتە بەر تەقەکردن، هەرکەس و لایەنێک یاسا بشکێنێ و تەقە بکات، دەستگیر دەکرێت و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

سوپاس و دەستخۆشى بۆ سەرجەم هێزەکانى ناوخۆ کە پلانى ئەمنى پارێزگاى هەولێریان وەک چۆن داڕێژرابوو بۆ بەڕێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەشێوەیەکى ئارام و دوور لە گرفت و کێشە جێبەجێکرد و هیچ لەمپەرێک نەهاتە پێش، لێرەشەوە زۆر سوپاس بۆ هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان کە وەک هەمیشە هاوکار و هەماهەنگى هێزە ئەمنیەکان بوون.

ئومێد خۆشناو
سەرۆکى لێژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێر
2024.10.20

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئیسرائیل دەستپێكی هێرشی زەمینیی فراوان لە غەزە ڕادەگەیەنێت

سەڵاح

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا  ئۆجەلان

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح