zagros news agency

پرێمەرلیگ.. یاری لوتکەی ئەمشەو لە سوودی لیڤەرپوول دژی چێڵسی یەکلاکرایەوە

لە یارییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاری لوتکەدا، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و چێڵسی لە ئەنفێڵد ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە چێڵسی بهێنێت و بگەڕێتەوە پێشەنگی ڕیزبەندی.

 

لە تایمی یەکەم یاریێکی تا ڕادەیێک ئاستێکی مامناوەند بینراو و هەردوو لا چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، لە هێرشێکدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڕێدز هەژمارکرد و محەممەد سەڵاح بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و یانەکەی پێشخست.

 

لە سەرەتای تایمی دووەمدا و لە خولەکی 48 یانەی بلۆز توانی گۆڵی بەرامبەر لەڕێگەی نیکۆلاس جاکسۆن تۆماربکات، بەڵام دڵخۆشی یانەی میوان زۆری نەخایاند و تەنیا دوای سێ خولەک یاریزان جۆنێس گۆڵی پێشکەوتنی لیڤەرپوولی تۆمارکردەوە،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد، بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ، چێڵسیش 14 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەین

سەڵاح

بەهۆی هێرشی داعش لە بیابانی ڕەقە ١١ کەس گیانیان لەدەست دا

سەڵاح

بۆ مۆندیالی ئەمساڵ؛ فیفا کۆمەڵێک ڕێسای توند بەسەر هاندەراندا دەسەپێنێت

گوران