بۆ كۆچى دواييى كه‌سایه‌تیی ديارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو زییا مهلك ئیسماعیل یاقو، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى دۆستانی ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو زییا مهلك ئیسماعیل یاقو سەرکردەیەکی دیاری ئاشوورییه‌كان بوو و هه‌ميشه يادى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/18