ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی، کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)دا ، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایە گوتویەتی (دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە)! ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و دروست کراوە و سەرۆکی حکومەت هیچ کاتێک لێدوانی وای نەداوە.
ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر سووریا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر دەکات

دڵشاد

وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من کۆدەبێتەوە

یاسین