zagros news agency

یەمەنی لە جەنگی ئۆکرانیا دەچنە یارمەتیی ڕووسیا

سەدان کەس لە یەمەنەوە بۆ هاوکاریکردنی رووسیا پەیوەندی بە بەرەی جەنگی ئۆکرانیاوە دەکەن.
رۆژنمای فاینانشاڵ تایمزی بەریتانیا ئاشکرای کردووە؛ بەرپرسانی رووسیا بەهاوکاریکردنی حووسییەکان، سەدان جەنگاوەری لەیەمەن بەکرێگرتووە و ڕەوانەی بەرەی جەنگی لە ئۆکرانیا دەکات.
ئەم رۆژنامەیەی بەریتانیا باسی لەوەشکردووە؛ ڕووسیا دەیەویت بە چەکدارە یەمەنییەکان ریزەکانی سوپایەکەی بەهێز بکات، لەرێگەی بەقاچاخبردنێکی نادیار و نهێنییەوە سەدان چەکداری لە یەمەن بەکرێگرتووە و بەم نزیکانە لە ئۆکرانیا ڕەوانەی بەرەی جەنگیان دەکات.
بۆ ئەم کارەش حووسیەکانی یەمەن هاوکاریی دەکەن. پرۆسەی بەکرێگرتنی چەکدارەکانیش چەند مانگێکە دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد

سەڵاح

ئەمریکا بە بەهای 425 ملیۆن دۆلار سیستەمی بەرگریی پاتریۆت بە کوێت دەفرۆشێ

سەڵاح

کەشناسی : پێشبینی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما هەیە

سەڵاح