ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لەو دیدارەدا کە بەڕێز میشێل کامێرۆتا کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێریش ئامادەبوو، باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە عێراق و سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان دا و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ فراوانترکردن و بەرەوپێش بردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا.
باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق بەڕێوچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاوی بەشداریی خەڵک و لە کەشێکی ئارام وەک سەرکەوتنێکی گەورەی هەرێمی کوردستان لە پیادەکردنی دیموکراسی لەقەڵەم دا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەرکی نوێیدا لە باڵیۆزی ئیتاڵیا کرد، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، و وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا، ئەو پەیوەندییانەی بە دۆستانە و مێژوویی وەسفکرد.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تاوتوێ کران.
شایانی ئاماژەپێکردنە هەر لەو دیدارەدا بەڕێز میشێل کامێرۆتا کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر کە کۆتایی بە ئەرکەکانی لە هەولێر هاتووە وێڕای سوپاس و پیزانینی بۆ خەڵکی کوردستان ماڵئاوایی لە سەرۆک بارزانی کرد و سەرۆک بارزانیش سوپاسی ئەرک و هەوڵەکانی کونسوڵی گشتیی ئیتالیای کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کاری تازەیدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ماکرۆن: بابەتی سەرەکیی گفتوگۆم لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا مەسەلەی ئێران دەبێت

سەڵاح

ئەمریکا سێ درۆنی گروپە چەکدارەکانی خستە خوارەوە

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

یاسین