zagros news agency

تورکیا دەستی بەسەر گەورەترین باری مادە‌ی هۆشبەردا گرت

 

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا بڵاوی‌کردەوە، بەشی گومرکی ئەم وڵاتە لە سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر گەورەترین باری مادەی هێرۆین داگرتووە.

ئاژانسی هەواڵی “ئانادۆڵ”ی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئادار  لە ماڵپەری خۆیدا نووسیویەتی، وەزارەتی بازرگانیی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، کارمەندانی بەشی گومرگی تورکیا 850 کیلۆ مادەی هێرۆینیان لەنێو ئا بارهەڵگرێک لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لەسەر سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بەسەردا گیراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارتی بازرگانیی تورکیا، کارمەندانی فەرمانگەی گومرگی تورکیا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و لە کاتی پشکنین لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بارهەڵگرێکیان پشکنیوە و ٨٥٠ کیلۆ دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەمە گەورەترین باری قاچاخی هیرۆئینە بەم‌جۆرە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس بۆ کۆکردنەوەی کارە وەرگیراوەکان لە کتێبەکانەوە بەشێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

ART

حەوت وڵاتی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئاب بەرز دەکەنەوە

سەڵاح

لە سنووری کەرکووک بەرگدوورەکەی داعش دەستگیر کرا

یاسین