ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی 12ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی. باڵیۆزی ئیتالیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

هێشتا بەربەست لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە

دڵشاد