ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

 

ئەمشەو شەممە 21.12.2024 شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکان و ژمارەیەک لە بەرپرسان پێشوازیان لە گویدۆ کرۆزێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد کە بە سەردانێکی فەرمی سەردانی هەولێری کرد…
ئامانجی سەردانی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئیتاڵیا و ڕاوێژکارانی سەربازیی و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لە هەرێمی کوردستان، بریایشە ناوبراو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکەن …

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بایرن گۆڵبارانی دینامۆ زگرێب کرد و بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو شکستی پێهێنا

یاسین

ئێران… ژمارەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیی تالیسمیاوە مردوون

سەڵاح

هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی دیاربەکر: پێڤاژۆی ئاشتیی ئەمجارە جیاوازە

یاسین