ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

سبەی بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەكرێت و سایلۆی هەولێر ئاماژە بەوە دەدات: “لە زنجیرە پێنج هەزار و 301 تاوەكوو زنجیرە پێنج هەزار و 400 کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.”

ئەمڕۆ یەكشەممە 5/1/2025، سایلۆی هەولێر بڵاوی کردەوە، سبەی دووشەممە 6/1/2025، دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەست پێدەکات لە زنجیرە پێنج هەزار و 301 تاوەكوو زنجیرە پێنج هەزار و 400 کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “ئەو کەسەی چەکی بە ناوە،دەبێت خۆی ئامادە بێت، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.”

جەختیش دەكاتەوە، کاتی وەرگرتنەوەی چەک لە سایلۆ لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکوو 1:00ی دوای نیوەڕۆ دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

یاسین

هه‌ولێر… لە گەڕەکی سەربەخۆیی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک دانرا

سەڵاح

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی دەخرێتەروو

یاسین