zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

رۆژی چوارشەممە بەرواری ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.
دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢٠٢٤/١٢)، دابەش دەکرێت.
لە ئێستادا(٣٧٧٣٠) پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگە وەزارەتی پێشمەرگە پێی گەیشتووە لە پڕۆژەی هەژماری من، لە هەمانکاتدا بەشێکی تری پێشمەرگە لە رێگای سیستەمی بانکیەوە هاوکاری وەردەگرن و لەکاتێکی نزیکدا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سیستەم کردنی پڕۆژەی هەژماری من کۆتایی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوە لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدرێت

یاسین

دەوڵەتی یاسا داوای گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنان دەکات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین