zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2025، لە گوندی شێخە شل لە قەزای بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژن و پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی، کوژران. دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد.

دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، توانرا تۆمەتبار (م. ی. ع) بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ژن و پیاوە دەستگیر بکرێت و بە فەرمانی بەڕێز دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕادەستی یاسا کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
12ی کانوونی دووەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

یاسین

عومڕەکارەکان بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان

سەڵاح

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

یاسین