zagros news agency

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەڵەستین دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە 1/13، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ باڵیۆز نەزمی حزوری، کونسولی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی فەڵەستینی کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسولی گشتیی فەڵەستینی، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دڵشاد

لەهەولێر مەڕاسیمێکی رێزلێنان بۆ هونەرمەند ئەیام ئەکرەم ( شەمۆ) سازدەکرێت

یاسین

هەولێر.. ئامادەیە هەموو هاوکاری و پاڵپشتی و پشتیوانیەکی دهۆک و زاخۆ بکات

دڵشاد